وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: ساڵی رابردوو نزیکەی 20 هەزار کورسیی خوێندن لە زانکۆکان بە بەتاڵی مانەوە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، ساڵی رابردوو نزیکەی 20 هەزار کورسیی خوێندن لە زانکۆکان بە بەتاڵی ماونەتەوە.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “دڵنیایی دەدەین بە سەرجەم دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی کە لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو زۆرترین دەرفەتی خوێندنی خۆڕاییان بۆ دەڕەخسێنین و، داواشکراوە سەرجەمیان کورسیی خوێندنیان بۆ دابینبکرێت”.

وتیشی، “ساڵی رابردوو نزیکەی 20 هەزار کورسیی خوێندن لە زانکۆکان بە بەتاڵی ماونەتەوە”.

باسی لەوەشکرد، “پاش راگەیاندنی ئەنجامەکانی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی و ناردنی ئەنجامی کۆتایی بۆ خوێندنی باڵا، پلانی وەرگرتن و کاتی کاراکردنی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12ـی ئامادەیی رادەگەیەنین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی:کارمان بۆ ئەوەکردووە پەرە بە توانای گەنجان و ژنان بدەین بۆ ئەوەی ببنە بەشێکی کاریگەرتر لە کۆمەڵگادا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ  سۆوفی ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیا و دۆچێسی ئێدینبێرگ…
Total
0
Share