بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دواخرا.
كەمێك لەمەوبەر سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ كاتێكی نادیار هەڵپەسارد، ئەوەیش بەهۆی هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە.
هاوكات لە ڕاگەیەندراوێكدا كازمی داوای لە موقتەدا سەدر كردووە كە فەرمان بە خۆپیشاندەران بكات كە ناوچەی سەوز چۆڵبكەن، چونكە دۆخەكە بەرەو مەترسی جددی ڕۆیشتووە.