تۆمارکردنی وێنەو ڤیدیۆ لە پۆلدا قەدەغە کرا

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بەکارهێنانی مۆبایل بۆ تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆی خوێندکاران لە نێو خوێندنگە و پۆلەکاندا، قەدەغەکرا.

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆ لەپۆلدا و بڵاوکردنەوەیان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەبێتە هۆی دروستکردنی فشار و گاڵتەپێکردن و لەکەدارکردنی خوێندکاران، بۆ رێگریکردن لەو دۆخە وەزارەتی پەروەردە جەخت دەکاتەوە لەسەر بەکارنەهێنانی کامێرای مۆبایل بۆ تۆمارکردنی وێنەی خوێندکاران و بڵاوکردنەوەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

کەریم سەید، دەشڵێت، وەزارەتی پەروەردە توندترین ڕێگەی کۆنترۆڵکردن بۆ ڕێگریکردن لەو جۆرە حاڵەتانە و لێپرسینەوەی یاسایی لە سەرپێچیکاران ، دەگرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. 416 پارچە زەوی بەسەر زیندانیاندا دابەشكرا

بابەتی دواتر

جارێكی دیكە مووچە دوادەكەوێت<br> مەرج بۆ ناردنی 700 ملیارەكە دانراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share