چوار چەكداری داعش كوژران

چوار تیرۆریستی داعش لە كەناراوەكانی دەریاچەی حەمرین كوژران و چەندین كەرەستە لەناوبراون، لەوانە بەرمیلی پڕ لە تەقەمەنی.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، فڕۆكەی جەنگی سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراق، پێگەی چەكدارانی داعشیان بۆردومانكردووە و سێ چەكدار كە خۆیان لە مۆڵگەیەكی كەناراوەكانی دەریاچەی حەمرین حەشاردابوو كوژراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، هاوكاتی بۆردومانەكە كە بە فڕۆكەی ئێف 16 كراوە، هێزێكی هاوبەشی ئاژانسی هەواڵگری و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان چوونەتە شوێنی بۆردومانەكە و چەكداری چوارەم ڕووبەڕوویان بووەتەوە و كوژراوە، كە هەمان ئەو چەكدارە بووە كە لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی ئەعزەمییەی بەغدادی سەربڕیبوو.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاشكرایكردووە، بەهۆی بۆردومانەكەوە سێ ماتۆڕسكیل تێكشكاون و دەستگیراوە بەسەر چەندین بۆمب و بەرمیلی پڕ لە تەقەمەنیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: کێشەیەکی وا لە بابەتی مووچە نابینم و ئومێدی چارەسەربوونی تەواوەتی هەیە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بابەتی مووچە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانە لەگەڵ بەغداد، هەندێک دواکەوتنی مووچە هەیە، بەڵام کێشەیەکی وا…
Total
0
Share