سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڕیاریدا پاركی ئازادی نۆژەنبكرێتەوە و ئاوەڕۆی سندوقی بۆ دانیشتووانی شاری ئەوین جێبەجێبكرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ڕۆژی پێنجشەممە، ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا چەند بڕیارێك واژووی لەسەركران كە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیاندایە و بڕیاردرا بە نۆژەنكردنەوە و زیاتر جوانكردنی”پاركی ئازادی” و تاوتوێی ڕازاندنەوەی باخی گشتیش كرا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیاردرا بە دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی، بۆ دانیشتووانی ”شاری ئەوین”، كە چەندین ساڵە خەڵكی ئەو ناوچەیە بەدەستییەوە دەناڵێنن.