بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون تەندروستیی هەرێم ناچار دەکات چاودێریی قوربانیکردن بکات

لەگەڵ تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی نەخۆشی “تای خوێنبەربوون” لە هەندێک لە شارەکانی عێراق، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەند ڕێنماییەکی بۆ قورباینکردنی ئەمساڵ دەرکردووە و چاودێری قوربانیکردنی جەژنی قوربان دەکات.

بەپێی نوسراوێک کە وەزارەتی تەندروستی ئاڕاستەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە، داوا دەکات، جگە لە سەربڕخانەکان لە کۆڵان و ماڵاندا ئاژەڵ سەرنەبڕدرێت.

لە یەکێک لە خاڵەکانی دیکەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمدا دەڵێت، ئەو کەسەی کە قوربانی دەکات پێویستە ڕەچاوی پاک و خوێنی بکات و پێش قوربانیکردنەکە دەستی بە ئاو و سابون بشوات.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم داوا دەکات، ئەو کەسەی کە قوربانی دەکات، پێویستە بەروانکەی نایلۆن و دەستکێش و جزمەی پلاستیک لەپێ بکات، بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشییەکە، کە تای خوین بەربوونە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم داوادەکات، ئەو گۆشتەی بۆ قوربانیکردن دانراوە، پێش دابەشکردنی لە ساردکەرەوە دابنرێت، چونکە بەرزی پلەی گەرمی کاریگەری لەسەر گۆشتەکە دادەنێت.

بەپێی ڕێنماییەکی دیکەی وەزارەتی تەندروستی دوادەکرێت پاشماوەی ئەو ئاژەڵەی سەردەبڕدرێت فڕێ نەدرێتە لاکۆڵان و شوێنە گشتییەکان و بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی شارەوانی لەناو ببرێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێک لە نەخۆشی کە پێی دەلێن “تای خوێن بەربوون” کە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە، چاودێری دەخرێتە سەر قوربانیکردنی ئەمساڵ.

بابەتی پێشتر

بۆچی لە سلێمانی نرخی بەنزین دانابەزێت؟

بابەتی دواتر

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی: ماوەی ساڵێکە شوان داودی لە ڕێگەی بەرپرسانەوە بڕیاری گۆڕینەکەی دوادەخات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە سلێمانی خۆی کوشت

بەرێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا گەنجێک لە کافتریایەکی گەڕەکی ڕزگاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.…
Total
0
Share