هاتوچۆی سلێمانی: مۆڵەتی نوێی شوفێری لە تەواوی هەرێمی كوردستاندا جێبەجێدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، مۆڵەتی نوێی شوفێری و سیستمی دیجیتاڵی لە تەواوی هەرێمی كوردستاندا جێبەجێدەكرێت و سەرجەم شۆفێران دەبنە خاوەنی ئەو مۆڵەتە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە چەند پەیجێك لێدوانێكی شێواو بە ناوی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دەربارەی مۆڵەتی نوێی شوفێری و سیستمی دیجیتاڵی بڵاوكراوەتەوە كە سەرلەبەری ئەو لێدوان و هەواڵانە ڕەتدەكەینەوە و بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە ئەمە سیستمێكی سەرتاسەرییە لە هەرێمی كوردستاندا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “وەزارەتی ناوخۆ سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان وەك یەك جێبەجێدەكات و هاونیشتیمانییان دەبنە خاوەنی ئەو مۆڵەتە”.

ئاماژە بەوەش كراوە، “ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە قۆناغەكانی كۆتایی ئامادەكاری ئەو پرۆسەیەداین و لە ئاییندەیەكی زۆر نزیك لێرە و لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دیكە جێبەجێدەكرێن و سەرجەم شۆفێران دەبنە خاوەنی ئەو مۆڵەتە نوێیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کاریگەریی لەسەر نرخ دەبێت؟

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەهۆی بڕیارەکەی عێراقەوە بۆ قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، میوەکان گران دەبن. دوای ئەوەی…
Total
0
Share