تورکیا دووبارە گوندێکی ئامێدی بۆردومان دەکاتەوە

فڕۆکەکانی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ جارێکی دیکە گوندی سەرگەلێ-یان لە سنووری ئامێدی بۆردومانکرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک گواستییەوە، فڕۆکەکانی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ جارێکی دیکە گوندی سەرگەلێ-یان لە قەزای ئامێدی بۆردومان کردووە، لەکاتێکدا درەنگانی شەوی ڕابردوو هەمان گوند بۆردوومان کراوە.

هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بۆردومانەکانەوە ئاشکرانەکراوە، بەپێی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا بۆردومانەکان بووەتەهۆی ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لەناو خەڵکی گوندەکە.

شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی”سگێرێ و سەرگەلێ”یان لە سنووری قەزای ئامێدی كرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە تۆمەتی دزینی بارهەڵگرێک کەسێک دەستگیرکرا

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی‌ ئۆتۆمبێل لە سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share