هادی عامری و مستەفا كازمی كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح جەختلە دوورخستنەوەی دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەت لە ناكۆكییە سیاسییەكان دەكەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێكراون و جەختلە دوورخستنەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت لە ململانێ سیاسییەكان كراونەتەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دۆزینەوەی نەخشە ڕێگەیەك بۆ دەربازبوونی وڵات لەم قەیرانانەی تێیكەوتووە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: سەگ فرمێسكی شادی دەڕژێت كاتێك چاوی بە خاوەنەكەی دەكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبوڵڵای عێراق: بڕیاری پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دراوە

کەتایبی حزبوڵڵای عێراق لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراقەوە بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، “بڕیارەکە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دراوە…
Total
0
Share