كازمی فەرماندەكات پێدانی كارەبا زیادبكرێت

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمان بە وەزارەتی كارەبا دەكات، لە وەرزی هاویندا ژمارەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاتر بكەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی وزەی كرد. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، ئامادەكاری و كارەكانی ئێستای حكومەت بەمەبەستی دابینكردنی وزەی كارەبا تاووتوێكراون.

لە كۆبوونەوەكەدا كازمی فەرمانی بە ئەنجومەنی وەزاریی وزە و وەزارەتی كارەبا كردووە، وزەی كارەبای زیاتر بۆ هاوڵاتییان دابینت بكەن و لە وەرزی هاویندا ژمارەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاتر بكەن و بەپێچەوانەوە كاتەكانی پچڕانی كارەبا كورتبكرێنەوە.

ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، “سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانیشیكردووە وەزارەتی كارەبا هەوڵی زیاتر بدات لەپێناو چاككردنەوەی وێستگەكانی كارەبا و زیادكردنی بڕی كارەبای بەرهەمهاتوو، هەروەها هەموو بەربەستەكانی بەردەم دابینكردنی پێداویستییەكانی كەرتی كارەبا لاببرێن.”

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵە‌بانی و ھادی عامری كۆبوونە‌وە‌

بابەتی دواتر

دوایین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم لە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share