نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش: هەموو هەوڵێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدرێت

نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش رایدەگەیەنێت، لەسەر پرسی مووچە و بودجە رێككەوتن لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە و دەشڵێت، “هەموو هەوڵێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدەن”.

عەباس كازم، نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشدا وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، عێراق هەوڵی بەهێزكردنی پەیوەندییە دبلۆماسییەكانی دەدات و وتیشی، “هەماهەنگی لە نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی مووچە هەیە رێككەوتن لە نێوان هەردوولاشدا كراوە”.

نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش جەختیشیكردەوە كە هەموو هەوڵێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدەن و دانوستانەكان لەو بارەیەوە بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: هه‌ركه‌س و بازرگانێك بازاڕ قۆرخبكات ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی خۆراك و كه‌لوپه‌لی به‌شی پێداویستیی ڕۆژانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتییان و…
Total
0
Share