سێ توێژ قەرز و پێشینەیان پێدەدرێت و بانكێكی حكومی بڕ و شێوازەكەی ئاشكراكرد.
بانكی ڕەشید، پێدانی دوو پێشینەی نوێی پێنج ملیۆن دیناری و 10 ملیۆن دیناریی ڕاگەیاند، پێشینەكان دەدرێن بە فەرمانبەرانی گرێبەست و كارمەندانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی عێراق.
لە ڕاگەیەندراوێكدا بانكی ڕەشید داوای لە سوودمەندبووان كردووە، لە كاتی گەیشتنی كورتە نامە بە ئامێری مۆبایلەكانیان، سەردانی لقەكانی بانكەكە یاخود نووسینگەكانی دابەشكردنی پارە بە شێوەی ئەلیكترۆنی بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پێشینەكان.
پێشینە و قەرزەكان هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەگرنەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی لقەكانی بانكی ڕەشید لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا، هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لەو پێشینە و قەرزانە سوودمەندنابن.