واشنتۆن داوای ڕاگرتنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات ڕێزی هێڵی ڕاگرتنی شەڕ لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا بگرن، ئەوەش دوای هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی تورکیا کە 21 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا زۆر نیگەرانە لە هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر ڕۆژئاوای کوردستان داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات ڕێزی هێڵی ڕاگرتنی شەڕ لە ناوچەکە بگرن.

وتیشی، “نیگەرانین لە گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتیی سڤیل لە حەسەکە و ناوچەکانی دەوروبەری” جەختیکردەوە، ئەمریکا پابەندە بە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و کۆتاییهێنانی لە سوریا.

لە مانگی ڕابردوودا تورکیا هێرش و بۆردومانەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چڕکردەوە، بەپێی ڕوانگەی سووری بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمدواییەی تورکیاوە ژمارەیەک سڤیل گیانیان لەدەستداوە لانیکەم سیانیان منداڵبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی دوو دەیەدا
ئەمریكا 100000 سەربازی لە ئەوروپا بڵاوكردووەتەوە

ئەمریكا 100 هەزار سەربازی لە ئەوروپادا بڵاوكردووەتەوە و بەشێكیان لە وڵاتانی هاوسنووری ئۆكرانیا جێگیركراون، “فەرماندەیی ئەمریكا لە ئەوروپا”…
زیاتر ببینە

بەلەمێكی ڕاوەماسی قەیرانێكی نوێ لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا دروستدەكات

پۆلیسی دەریاوانیی فەرەنسا دەستبەسەر بەلەمێكی ڕاوەماسیی بەریتانیدا دەگرێت، بەهۆی ئەوەی هاتووەتە نێو سنوورە ئاوییەكانی فەرەنسا، ئەوەش قەیرانێكی نوێ…
Total
0
Share