دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەوە بۆ شەممەی داهاتوو دواخرا

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، بۆ شەممەی داهاتوو دواخرا.

پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا، پرسی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 بۆ شەممەی داهاتوو دوا بخات.

هۆكاری دواخستنەكەش گەڕێندراوەتەوە بۆ ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر پرۆژەكە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20ی ئازار، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “كورد كێشە نییە لە پرۆسەكە، ڕێككەوتنی نێوان شاندی هەرێم و شیعەكان هەڵنەوەشاوەتەوە، واژووكراوە و تەواو بووە و مۆری لیژنەی دارایی لێدراوە”.

سەبارەت بەو گۆڕانكارییە نوێیان لەبارەی كوردەوە هاتوونەتەپێش بەشیر حەداد وتی، “ئەمڕۆ بەیانی شتێك گۆڕاوە هەندێك بۆچوونی نوێ هەن، ئێمە ئەوە قبوڵە ناكەین، ئەوەی ڕێككەوتنی لەسەر كراوە ئەوە جێگیر كراوە”.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئەوەشی خستەڕوو، “گۆڕانكارییەكە لەلایەن لاینە شیعەكانە، بەهۆی بوونی كێشەیەكی زۆر لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، ڕەنگە ئەمڕۆ دانیشتن نەكرێت و دوابخرێت بۆ چەند ڕۆژێكی داهاتوو”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوتی عێراق وەبەرهێنان لە گازی سروشتیدا زیاد دەكات

بابەتی دواتر

کازمی بە بۆنەی نەورۆزەوە پەیامێک ئاڕاستەی کورد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share