عێراق به‌نیازه‌ تیك تۆك قه‌ده‌غه‌ بكات

ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییەکانى عێراق بەنیازە بڕیارێک بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی “تیك تۆك” له‌ عێراق بدات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك‌ له‌ ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییەکانى عێراق بۆ میدیاكان ئاشكرایكردووه‌، “ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی ده‌سته‌كه‌یان ‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ى پرسی داخستنى تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تیك تۆك ئەنجامداوە”.

جه‌ختى له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ى ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌‌ زیان به‌ ڕەوشت و به‌ها ‏كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سته‌كه‌ نیازی ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ له‌ ماوه‌كانی داهاتوودا ‏ئه‌پڵیكه‌یشنی تیك تۆك له‌ عێراق قه‌ده‌غه‌ بكات.‏

تیک تۆک، تۆڕێكى کۆمەڵایەتییه‌، له‌ ساڵی 2012‌وه‌ دامه‌زراوه‌، به‌ڵام ماوه‌ى چوار ساڵه‌ ‏به‌فراوانى له‌جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای چینى خاوه‌ندارێتى ده‌كرێت، ‏له‌ ئێستاشدا زیاتر له‌ یه‌ك ملیار بەکارھێنەرى هەیه‌

بابەتی پێشتر

لەڕێگەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنییەوە بەرپرسێکی ئەمنیی داعش دەستگیردەکرێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: گومان نییە لە کاریگەریی ڤاکسینەکان بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عامری: ئه‌نجامه‌كان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و جارێكى دیكه‌ تانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ینه‌وه‌

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەردەوامدەبین لە تانەدان لە هەڵبژاردن لە دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆن بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان یاساکەی…
Total
0
Share