“وشکبوونەوە” لە زیادبووندایە.. ئەو پەیامانە چین کە ئاووهەوا دەیاننێرێت؟

وشکەساڵی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان لە زیادبووندایە، کاریگەرییەکانی گۆڕانی ئاووهەوا لە هەموو کیشوەرێکدا زیاتر دەردەکەوێت؛ لە ئەمریکاوە تا ئەوروپا تا چین لە ئاسیا، “وشکەساڵی” گەورەیی ئەو ئالنگارییە نیشاندەدات کە چاوەڕێی دانیشتوانی زەوی دەکات، بە تایبەتی لەڕووی مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراک.

ئاو ئەو سەرچاوەیەیە کە گەشەی ئابوری دەباتە پێشەوە، هەروەها هۆکارێکی سەرەكی و بنەڕەتییە بۆ خودی ژیان، بەوپێیەی “وشکبوونەوە” دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی توانای بەرهەمهێنانی زەوی، لەکاتێکدا کشتوکاڵ گەورەترین چالاکیی بەکاربەری زەوی و ئاوە، کە… تیشک دەخاتە سەر پێویستی، بەپێی شارەزایان هەموو ئەوانە نیشانیدەدەن كە پێویستە لەو پەیامانە بگەین كە ئاووهەوا دەینێرێت، دەربارەی پێویستیی گۆڕینی شێوازی ژیانمان.

بەشێک لە باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا بەدەست خراپترین بارودۆخی وشکەساڵی لە ماوەی زیاتر لە هەزار ساڵی ڕابردوودا دەناڵێنن، بەو پێیەی بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە کە ڕۆژئاوای ئەمریکا تووشی کاریگەریی کەمی ئاو دەبێت، هەروەها دەسەڵاتدارانی کالیفۆرنیا هۆشدارییان داوەتە هاوڵاتییان لە زیاد بەکارهێنانی ئاو بۆ ئاوپرژێنی باخچەی ماڵەکانیان، وەک چاوەڕوان دەکرێت وشکەساڵی لەگەڵ بەردەوامبوونی هاویندا زیاد دەکات.

زیاتر لە یەک لەسەر سێی بەرهەمی سەوزەی ئەمریکا لە کالیفۆرنیا دەچێنرێت، هەروەها نزیکەی دوو لەسەر سێی بەرهەمی میوە، بەڵام هەزاران دۆنم بە بێ چاندن ماونەتەوە، چونکە خاوەنەکانیان دەستیان بە ئاوی پێویست بۆ گەشەکردنیان ناگات، کاریگەرییەکانی ئەم دۆخە ساڵی داهاتوو لەسەر ڕەفەکانی فرۆشگاکان دەردەكەوێت.

لە هەمان كاتدا ئەوروپا تووشی وشکەساڵییەکی بێوێنە بووەتەوە، کە خراپترین وشکەساڵییە لە ماوەی 500 ساڵدا، بەپێی ئەوەی ناوەندی توێژینەوەی هاوبەشی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی “گەرمی” ئەمدواییە فشارێکی زۆری خستە سەر ڕووبار و کۆگاکان و ئاستی ئاوی ژێر زەوی.

وشکەساڵی لە ئەوروپا لێکەوتەی جددی بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک دەبێت، چونکە فەرەنسا کە گەورەترین بەرهەمهێنەری دانەوێڵەیە لە یەکێتیی ئەوروپا ترسی ئەوەی هەیە کە بەرهەمە کشتوکاڵییە جۆراوجۆرەکانی کەم ببێتەوە.

لە ئیتالیا یەک لەسەر سێی بەرهەمی کشتوکاڵی لە مەترسیدایە بەهۆی شەپۆلێکی گەرما کە ڕووباری پۆی وشک کردووەتەوە، کە خوێنبەرێکی گرنگی ئاودێرییە لە سەرانسەری باکوور و ناوەڕاستی ئیتالیادا کە بەرهەمهێنەری سەرەکی میوە و سەوزە و دانەوێڵە.

ئەم نیگەرانیانە ئیسپانیا، ئەڵمانیا، بەلجیکا و بەریتانیاش دەگرێتەوە.

لە چین دوای ئەوەی پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکانی باشوور گەیشتە 45 پلە، دەسەڵاتداران چەند ڕۆژێک لەمەوبەر یەکەم هۆشداری نیشتمانیان بە شێوەی “زەرد” سەبارەت بە دۆخی وشکەساڵی بۆ ساڵی 2022 دەرکرد.

ئاگادارکردنەوە زەردەکە دوو پلە کەمترە لە جددیترین ئاگادارکردنەوە لەسەر پێوەرەکانی چین.

تەلەفزیۆنی ناوەندی چین ڕایگەیاند کە 66 ڕووبار لە سەرانسەری 34 پارێزگا لە باشووری ڕۆژئاوای ناوچەی چۆنگچینگ وشک بوون.

ئەم ماوەیەی ئێستا بە “قۆناغێکی گرینگ” دادەنرێت بۆ چاندنی “دانەوێڵەی پاییز” لە چین، کە 75%ی بەرهەمی ساڵانەی دانەوێڵەی وڵاتەکە پێکدەهێنێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی فریاکەوتنی چین بڵاویکردووەتەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تەنها لە مانگی تەمموزدا بووەتە هۆی زیانێکی ڕاستەوخۆی ئابووری بە بڕی 400 ملیۆن دۆلار.

بابەتی پێشتر

کاڤانی چاوەڕێی وەڵامی ڤالێنسیایە

بابەتی دواتر

ئەتلەتیکۆ سێ سیناریۆی بۆ گریزمان ئامادە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share