چالاکوانێکی ژینگەیی: 19%ی جۆرەکانی درەخت و گیانەوەر لە کوردستان بەرەو لەناوچوون دەچن

چالاکوانێکی نێودەوڵەتیی بواری ژینگە باس لە مەترسییەکانی سەر ژینگەی کوردستان دەکات بە هۆکارە جیاوازەکان گرنگترینیان گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا، بەپێی هۆشدارییەکانی ئەو چالاکوانە 19%ی درەخت و گیانەوەرەکانی هەرێمی کوردستان لە چەند دەیەی داهاتوودا لەناودەچن.

خالید سلێمان ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی نێودەوڵەتیی ژینگەیی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، بەپێی ئەو پێشبینییانەی بۆ کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا دەکرێت، تا ساڵی 2050 جۆرە جیاوازەکانی درەخت و گیانەوەر لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 19% لەناودەچن.

خالید سلێمانی هۆشداری لە مەترسیی ئەو گۆڕانکارییانە دەدات و دەڵێت، “ئەمە ئاماژەیەکی ترسناکە”، هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرما دەگەڕێتەوە.

سەبارەت بە ڕێگری لە کاریگەریی زۆری گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا نووسیویەتی، دەبێت پلانی پێشوەختە لە دروستکردنی پارێزراوی سروشتییەوە تا یاسای پاراستنی جۆرەکان و بەشداریپێکردنی کۆمەڵگا کاری لە پێشینە بێت.

پێشتر خالید سلێمان لە وتارێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا و دەستی ئەو وڵاتە لە تێکدان و وێرانکردنی ژێرخانی ژینگەیی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکردبوو، هاوشانی کوشتنی هاوڵاتییانی کوردستان تورکیا بە پلان دارستان و گیانەوەرانی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، هێرشەکانی تورکیا بووەتە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆسەر گیانەوەران وەک بەراز، تیمساح، کیسەڵ و بەشێک لە باڵندەکان و زۆر جۆری دیکە، سەرەڕای سوتان و گڕگرتنی درەختەکانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بۆردومانی ڕاستەوخۆی تورکیا لەو ناوچانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی زۆریی توشبووانی كۆرۆناوە بەشی فەرمانگەیەك لە سلێمانی دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی توشبوونی “ژمارەیەكی زۆر”ی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بەوهۆیەوە دەوام لە بەشێكی…
Total
0
Share