سەڵاح ڕەشید بە كەفالەت ئازادكرا
نهێنیی پشت دەستگیركردنەكەی چییە؟

سەڵاح ڕەشید نووسەری کتێبی دیداری تەمەن، دوای جێبەجێكردنی بڕیاری دەستگیركردنی، بە كەفالەتی چوار ملیۆن دینار ئازادكرا.

بەشدار حەسەن پارێزەری سەڵاح ڕەشید بە “ئێستا”ی ڕاگەیاند، ئارام ڕەسوڵ مامەند پەرلەمانتاری پێشووی فراكسیۆنی پارتی، سكاڵای لەسەر سەڵاح ڕەشید تۆماركردووە لەسەر كتێبی دیداری تەمەن، چونکە پێیوایە لەو كتێبەدا کە لە لایەن سەڵاح ڕەشیدەوە ئامادەکراوە، سووکایەتی بە ڕەسوڵ مامەند کراوە.

دیداری تەمەن مێژووی شۆڕش و ڕووداوە سیاسییەكانی نیوەی دووەمی سەدەی ڕابردووی كوردستان دەخاتەڕوو، چاپی یەكەمی كتێبەكە كە لە دوو بەش پێكهاتووە، لە ساڵی 2017دا بڵاوكرایەوە.

پارێزەرەكەی سەڵاح ڕەشید دەڵێت، دوای دوو مانگ لە بڵاوبوونەوەی كتێبەكە، ئارام ڕەسوڵ مامەند سكاڵاكەی تۆماركردووە، بەڵام تا ماوەیەك لەمەوبەر بەدوایدا نەچووە، سەرئەنجام لە ماوەی پێشوودا بڕیاری دەستگیركردن بۆ سەڵاح ڕەشید دەركراوە و ئەمڕۆ ناوبراو چووەتە بەردەم دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر.

بەشدار حەسەن لە لێدوانەكەیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرایكرد، داوایانكردووە كەیسەكە بگواسترێتەوە بۆ سلێمانی، بەو پێیەی سكاڵا لەسەر تۆماركراو لە سلێمانی-یە، بەڵام دادگا “بە پاڵنەری سیاسی” داواكەی ڕەتكردووەتەوە و سەڵاح ڕەشید بە كەفالەت ئازادكراوە تا ڕۆژی دادگاییكردنی.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. نرخی چوونەژوورەوەی چەند جۆرێکی ئۆتۆمبێل بۆ پارکی هەواری شار گرانکراوە  

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ماڵئاوایی كردنی كاسیمیرۆ لە یانەی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پردێ كەسێك بە گولـلە كوژرا

لەناو بازاڕی پردێ هاوڵاتییەك كوژرا و سەرچاوەیەكی ئاگاداریش وردەكاریی رووداوەكە ئاشكرادەكات. نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شارۆچکەی پردێ لەلایەن…
Total
0
Share