كۆنگرەی ماڵئاوایی كردنی كاسیمیرۆ لە یانەی ڕیاڵ مەدرید

یانەی ڕیاڵ مەدرید كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی بۆ كاسیمیرۆی بەرازیلی ڕێكخست پێش ئەوەی بە فەرمی یانەكە جێبهێڵێت.

لەو كۆنگرەیەدا خەڵاتی ڕێزلێنان لە كاسیمیرۆ گیرا و سوپاسیشیان كرد كە لەماوەی ڕابردودا هاوكاری یانەكەی كردووە.

كاسیمیرۆ لە كۆنگرەكەدا چاوی پڕ بوو لەفرمێسك و بەدوای ئەویشدا بەشێك لە یاریزانەكان و ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر دەستیان كرد بە گریان.

پوختەی قسەكانی كاسیمیرۆ لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا بەم جۆرە بوو

 

– بە هەستێكی ئیجابی و ئاستێكی بەرزەوە دەڕۆم ، كاتێك 2013 ساوپاولۆم جێهێشت وتم هەموو شتێك دەكەم لە پێناو ئەم یانەیەدا، بە دڵخۆشی دەنوم و دڵنیام هەموو شتێكم بۆ كردوون.

– كاتێك لەگەڵ ڕیاڵ بوین بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، بە بەڕێوەبەری كارەكانم وت من لەگەڵ ریاڵ كۆتاییم هاتووە.

– من دڵخۆشترین مرۆڤی سەر زەویم و پێموایە مێژووم نوسییوە

– بەدوای ئاڵێنگێری نوێ دەگەڕێم بەدوای یانەی نوێ دەگەڕێم، ئەمەوێت هاوكاری مانچستەر یونایتد بكەم بۆ بەدەستهێنانی ناسناو

– بڕیارەكە خێرا نەبوو، لە دوای بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگەوە هەستم كردووە من لە ڕیاڵ نەماوم، قورس بوو بۆ من قسە لەگەڵ سەرۆك بكەم بەڵام دواتر كردم

– خولی ئینگلیزی پاڵەوانێتییەكە حەزم پێیەتی و دەمەوێت یاریی تێدا بكەم

– ئەوانەی هەست دەكەن من لە پێناو پارە ڕۆیشتوم من ناناسن، ئەگەر لە پێناو پارە بوایە زۆر دەمێ بوو لە ڕیاڵ رۆیشتبووم، ڕیاڵ بۆ من زۆر باش بوو، پێموابوو كاتم تەواو بووە.

– قورس بوو بۆ من كە پێیان بڵێم ئەڕۆم، ئەچمە گەورەترین یانەی ئینگلتەرا كە مانچستەر یونایتدە

– ئێستا كاتی ئەوە هاتووە بیر لە داهاتووم بكەمەوە

– كروس و مۆدریچ هاوڕێی نزیكمن و ئاسان بوو بۆ من یاریی لەگەڵ ئەوان بكەم

– هاوكاری مانچستەر ئەكەم چۆن هاوكاری ڕیاڵم كرد

– ڕیاڵ هەمیشە باشترین گرێبەستەكان ئەنجام دەدات، كامافینگا و ڤالڤێردی دەتوانن كارەكانی من بكەن، چوامینی یاریزانێكی سەرەكییە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا

– قسەم لەگەڵ تیتی نەكرد لەسەر داهاتووی خۆم، ئێستا بیرم لای ئەوەیە لەگەڵ مانچستەر سەركەوتوو بم

– قسەم لەگەڵ ڕۆناڵدۆ نەكردوە بەڵام دڵخۆشم بەوەی یاریی لەگەڵ دەكەمەوە، ئەو یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان

– باشترین یاریزان لە جامی سوپەر ئاستی من پیشان دەدات، ئەوكات ئیتر بیرم لە ئەزمونێكی نوێ كردەوە

– من سوپاسی سەرۆك دەكەم كە هاوكاری كردم پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بكەم

– ناتوانم مۆدریچ و كروس لە یاد بكەم كە چەند هاوكاریان كردم

– ڕۆژێك لە ڕۆژان دەزانم دەگەڕێمەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید ئەوەی ئێستا فێربوم لێرە لە داهاتوودا سودی لێ دەبینم

– لەكۆتایدا هەلا مەدرید بەرەو كۆتایی

– دەمەوێت ناسناوی خولی ئینگلتەرا بۆ مانچستەر یونایتد بەدەست بهێنم

بابەتی پێشتر

سەڵاح ڕەشید بە كەفالەت ئازادكرا<br>نهێنیی پشت دەستگیركردنەكەی چییە؟

بابەتی دواتر

ئیسرائیل: ئەگەر پێویستبکات هێرش بۆ سەر ئێران ئەنجامدەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share