سلێمانی.. نرخی چوونەژوورەوەی چەند جۆرێکی ئۆتۆمبێل بۆ پارکی هەواری شار گرانکراوە  

بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار لە سلێمانی نرخی چوونەژوورەوەی ئۆتۆمبێلی بۆ ناو پارکەکە جیاکردووەتەوە، بەپێی نرخە نوێکان هەندێک جۆری ئۆتۆمبێل زیاتر لە دوو هەزاریان لێوەردەگیرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕێبین شێخ جەمیل بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار وتی، نرخی چوونەژوورەوە بۆ پارەکەکە بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک هەر وەک پێشووە و هیچ گۆڕانکاریی بەسەردانەهاتووە، کە 500 دینارە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی نرخەکەی گرانکراوە چوونەژوورەوەی پاس و هەندێک ئۆتۆمبێلی گەورەن کە قەرەباڵغییەکی زۆر لە پارکەکەدا دروستدەکەن، نرخی ئەو ئۆتۆمبێلانە کراون بە دوو هەزار و 500 دینار.

بەپێی بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار، هۆکاری گرانکردنی چوونەژوورەوەی پاس دروستنەبوونی قەرەباڵغییە کە زۆر جار کەسێک یان دوو کەس بە پاسێکەوە لەناو پارکەکەدا دەگەڕێن، بەڵام لە دەرەوەی پارکەکە شوێنی تایبەت بەو ئۆتۆمبێلانە دابینکراوە و نرخەکەشی هەر 500 دینارە.

باسی لەوەشکرد، بە بڕیارێک چوونەژوورەوەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و کرێن و هاوشێوەکانی بۆ ناو پارکەکە بەتەواوی قەدەغەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: گواستنەوەی مامۆستایان ڕابگرن و لارینەبوونیش مەدەن بە هیچ دەرچوویەك

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، داوا لە بەڕێوەبەری خوێندنگەكان دەكات گواستنەوە و دانانی كاتیی مامۆستا ڕابگرن و لارینەبوونیش نەدەن…
زیاتر ببینە

چاودێرێکی سیاسی: ئەمجارە فازڵ میرانی بێژەری کەناڵەکەی مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی ڕاگرت

چاودێرێکی سیاسی ڕایگەیاند، لە چاوپێکەوتنەکەی شەوی ڕابردووی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پـ.ـارتی ڕایگەیاند، پـ.ـارتی بایکۆتی…
Total
0
Share