هاوردەکردنی گەنم قەدەغە دەکرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق هاوردەکردنی گەنمی قەدەغەکرد تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی عێراق و بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لە ئەمڕۆوە 1/4/2023 تاوەکو کۆتایی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، رێگە بە هاوردەکردنی گەنم نادرێت.

وەزارەتی بازرگانی هۆکارەکەی بۆ تێکەڵنەکردنی گەنمی هاوردە بەو گەنمەی بەرهەمی ناوخۆیە و لە جووتیاران وەردەگیرێت دەگەڕێتەوە.

بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق/ کۆمپانیای گشتی بازرگانیی گەنم سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌ركوك.. چه‌ندین بۆمب و مووشه‌كی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دۆزرانه‌وه‌

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ندین بۆمب و مووشه‌كی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share