له چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی پله یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ سۆسیداد تۆمارکرد.
ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه، یانه‌ی به‌رشلۆنه له یاریگای “ئانوێتا” بووه میوانی یانه‌ی ڕیاڵ سۆسیداد، یانه مێژوویه‌که‌ی که‌ته‌لۆنیا باشترین ئاستی پێشکه‌شکرد، کۆنتڕۆڵی تۆپ و ئه‌نجامه‌که‌ی کرد.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “بلاوگرانا” له خوله‌که‌کانی یه‌ک، 66، 69، 79 له‌لایه‌ن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (دوو گۆڵ)، عوسمان دێمبیلی، ئانسو فاتی-یه‌وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، یانه‌ی به‌رشلۆنه به کۆکردنه‌وه‌ی چوار خاڵ بۆ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا سه‌رکه‌وت، یانه‌ی ڕیاڵ سۆسیداد به سێ خاڵه‌وه بۆ پله‌ی ده‌یه‌م دابه‌زی.