داهاتووی ڕۆناڵدۆ بە چی دەگات؟

ئینریكی سیریزۆ سەرۆكی یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید ڕەتیكردەوە گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ئیمزابكەن.

ئەوەش پاش ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆی چوونی یاریزانە پورتوگالییەكە بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ بڵاوبووەوە.

بەمەش لە ئێستادا هەرسێ یانەی بایرن میونشن و ئەتلەتیكۆمەدرید و ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی كڕینی ڕۆناڵدۆیان ڕەتكردۆتەوە.

پێگەی گۆڵی جیهانی ئاماژە بەوە دەدات كە ڕۆناڵدۆ سورە لەسەر جێهێشتنی مانچستەریونایتد، بەڵام تا ئێستا هیچ یانەیەكی گەورە نییە كە گرێبەستی پێشكەش كردبێت.

ڕۆناڵدۆ نایەوێت لە چامپیۆنز لیگ داببڕێت و بڕیاریداوە لە یانەی مانچستەر یونایتد بڕوات و پەیوەندی بە یانەیەكی ترەوە بكات كە لە بتوانێت ڕكابەری چامپیۆنزلیگ بكات.

بابەتی پێشتر

كۆندی لە نێوان چێڵسی و بەرشلۆنە یەكلایی نەبۆتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share