عەلی حەمەساڵح: لە هەولێر بەبێ بەرامبەر 450 مەتر زەویی نایاب دراوە بە حەوت كەسی دیكە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، ئەو كەسەی كە زەوییە 446 مەترییەكەی بە 93 دۆلار پێدرا، هەمان ساڵ لەگەڵ سێ ئەندامی دیكەی خێزانەكەی لە شاری هەولێر زەوییەكی نایابی دیكەیان بەبێ بەرامبەر وەرگرتووە و هەر یەكێكیان یەك ملیۆن دۆلار سوودمەندبوون.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ئاشكرایكردووە، “ئەو كەسەی زەوییە 446 مەترییەكەی بە 93 دۆلار پێدرا، هەمان ساڵ لەگەڵ سێ ئەندامی دیكەی خێزانەكەی 450 زەویی زۆر نایابیان لە وەزیرانی هەولێر پێدراوە”.

باسی لەوەش كردووە، ئەو زەوییەی پێیان دراوە بەبێ بەرامبەر بووە، نرخەكەشی چوار ملیۆن دۆلار بووە.

بۆیە ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، ئەگەر ناوی هەر كەسێكیان خستبایەتە پاڵ ئەمانە دەبووە خاوەنی یەک ملیۆن دۆلار و ژیانیان دەگۆڕدرا، بە پێدانی 450 مەتر زەوی لە وەزیران.

پێشیوایە، هەزاران خەڵکی شایستەش مەترێک زەوییان نییە، بەڵام یەک کەسیش لە ساڵێکدا دوو زەويی پێدراوە و بەهاكانیان ملیۆنان دۆلار بوون.

لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا عەلی حەمەساڵح بە سەرسووڕمانەوە دەڵێت، “سەروەر بێداوی، بەڕێوەبەری ستێر گروپ هەمان ساڵ 446 مەتر زەویی پێدرا بە 300 دینار!”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ یاریی لووتکه‌ی له‌ سۆسیداد برده‌وه‌

بابەتی دواتر

ئەمریکا و کۆریای باشوور گەورەترین مانۆڕی سەربازییان دەستپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share