هەموو ئاسانکارییەکی کردووە بۆ ئەوەی نەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە

فیلیپی کۆتینیۆ هەموو ئاسانکارییەکی بۆ یانەی ئەستۆن ڤێلا کردووە، تاوەکو بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا واژووبکەن.

بەپێی ئەو بۆندەی ساڵی 2018 کۆتینیۆ لەگەڵ بەرشلۆنە واژوویکردووە و لەپای یاریکردنی لە چەند یارییەکدا، ئیدارەی بارسا ناچاربووە پاداشتی دارایی پێبدات، هەروەها یاریکردنی لە ڕێژەیەکی زۆری یارییەکان بۆ زیاتر لە 45 خولەک خاڵێکی دیکەی بۆندەکەی بووە، تەنانەت بەرامبەر بەو گۆڵ و ئەسیستانەی تۆماریاندەکات بەرشلۆنە ناچاربووە پاداشتی بکات.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لەئێستادا یاریزانەکە لەهەموو ئەو پاداشتانە خۆشبووە، تەنها لەپێناو ئەوەی یانەی ئەستۆن ڤێلا بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا واژووبکات.

یاریزانەکە بەگەڕانەوەی بۆ خوولی ئینگلتەرا بەختەوەرە، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن هاوینی 2022 ئیدارەی ڤێلانس بە کەمتر لە 45 ملیۆن یورۆ گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵدا واژووبکات.

بابەتی پێشتر

دیندار دۆسكی و دوو تۆمەتباری دیكە خۆیان ڕادەستی پۆلیس كرد

بابەتی دواتر

نهێنییەکەی لاپۆرتا ئاشکرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گورزێکی دیکە بەر ئەرجەنتین کەوت

بەر لە دەستپێکی مۆندیال، یاریزانێکی دیکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووچاری پێکان بووە و پێناچێت لە یاریی دەستپێکدا بەرامبەر سعوودیە…
Total
0
Share