تیۆریی پیلانگێڕی “فیفا” و ئەرجەنتین پووچەڵکرایەوە

خوسێ میگێل پۆلانکۆ، کەسێکی نەناسراوە و لە ساڵی 2015 پێشبینی کردبوو ئەرجەنتین ناسناوی مۆندیالی 2022 دەباتەوە و مێسی دەبێتە باشترینی پاڵەوانێتییەکە.

پۆلانکۆ لە ساڵی 2015 لە تویتەرەوە پۆستێکی کردووە و تیایدا نووسیوە: 2022 ئەرجەنتین مۆندیال دەباتەوە، مێسی لە تەمەنی 34 ساڵیدا دەبێتە باشترینی پاڵەوانێتییەکە.

تویتەکەی پۆلانکۆ چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە جێی باس و مشتومڕی هاندەران، زۆرینەی نەیارانی ئەرجەنتین و مێسی دەڵێن: ئەوە بەڵگەیە لەسەر پیلانگێڕیی فیفا و ئەرجەنتین لە بەرژەوەندیی مێسی.

ڕۆژنامەی “مارکا” ڕاستییەکە ئاشکرا دەکات و دەریدەخات، پۆلانکۆ هاندەرێکی ئەرجەنتینییە و لە گوڕوتینی بۆ هاندانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە ساڵی 2015 دوای ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی مۆندیالی 2022 هەستاوە بە پۆستکردنی بۆچوون و پێشبینییەکانی، بەڵام هەڵەیەکی کردووە، چونکە مێسی لە تەمەنی 35 ساڵیدا بووەتە پاڵەوان نەک (34).

پۆلانکۆ شەوی ڕابردوو لە قەتەر لەنێو یاریگای لوسێل ئامادەبووە بۆ سەیرکردنی یاریی کۆتایی.

لە تویتەرەوە وەک گاڵتەجاڕییەک نووسیویەتی، “خەڵکێکی زۆر تویتەکەی منیان بڵاوکردووتەوە، ئەوە دەمترسێنێت، لە کۆتایی ئەمساڵدا وا دیارە بە کوشتم دەدەن، لێرە لە قەتەر دەمێنمەوە و ناگەڕێمەوە.”

بابەتی پێشتر

تەنها لە یەك شار مانگانە 700 كەس تووشی شێرپەنجە دەبن

بابەتی دواتر

دهۆک.. ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share