دژەتیرۆری عێراق: لە چیای حەمرین شەش چەكداری داعش كوژران

دژەتیرۆری عێراق كوژرانی شەش چەكداری داعشی لە زنجیرە چیای حەمرین ڕاگەیاند كە یەكێك لە چەكدارەكان سەرپەرشتیاری ویلایەتی “سەڵاحەدین” و بەرپرس بووە لە ڕفاندنی چەندین كەس.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە هێرشێكی ئاسمانیدا شەش چەكداری داعش لە زنجیرە چیاكانی حەمرین كوژراون كە یەكێكیان “ئەبو مریەم قەحتانی)یە و سەرپەرشتیاری ویلایەتی سەڵاحەدین بووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەبومریەم بەرپرسبووە لە ڕفاندنی چەندین كەس لە ڕێگەی بازگەی وەهمییەوە لە ناوچەكانی سەر بە چیای حەمرین.

بابەتی پێشتر

گۆتیرێش: هەناردەكردنی گەنمی ئۆكرانی و ڕوسی ڕێگردەبێت لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم بۆ قەرزەكانی داشكاندنی 15% دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share