گۆتیرێش: هەناردەكردنی گەنمی ئۆكرانی و ڕوسی ڕێگردەبێت لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، هەناردەكردنی گەنمی ئۆكرانی و ڕوسی گرنگە بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی ئەو دانەوێڵەیە.

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان وتی، “هەندێك وڵاتی ئەفریقی لە كەمبوونەوەیەكی سەختی خۆراكدا دەژین، بەهیواین هەناردەكردنی گەنمی ئۆكرانیا بەردەوامبێت”.

ڕوسیا و ئۆركانیا دوو لە سەرەكیترین وڵاتانی بەرهەمهێنەری گەنمن، بەپێی وتەی ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، هەناردەكردنی گەنمی ڕوسی و ئۆكرانی ڕێگردەبێت لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی و وتی، “تا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار تۆن گەنم لە بەندەرەكانی ئۆكرانیاوە بۆ وڵاتان بەڕێكراون”.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی ڕوسیا و ئۆكرانیاوە، یەكەمیان ڕێگەی بە دووەم نەدەدا گەنمەكەی هەناردەی دەرەوە بكات و ملیۆنان تۆن گەنمی ئۆكرانی، بەهۆی داخستنی بەندەر و دەروازە سنوورییەكانی ئەو وڵاتە لە لایەن ڕوسیاوە، لە كۆگاكاندا مابوونەوە و بەوەش نرخی گەنم لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەوە.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەردوو وڵاتەكە بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕێككەوتنێكیان لە توركیا واژووكرد بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر گەنمی ئۆكرانیا و هەناردەكردنی گەنم بۆ وڵاتان دەستیپێكرد، هەنگاوێك كە گۆڕانگاریی لە نرخی دانەوێڵەدا بەدیهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە داهاتوودا نوقم دەبین.. نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی لە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان دەدات

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ڕۆژی سێشەممە هۆشداریدا لەوەی “بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان داهاتوو دەخنکێنێت”، ئاماژەی بەوەشکرد…
Total
0
Share