ئەو کەسەی دایک و باوکی کوشت و خوشکەکەی بریندارکرد دەستگیرکرا

کەسێک شەوی رابردوو لە شاری بەغداد دایک و باوکی کوشت و خوشکەکەی بریندارکرد ئەمڕۆش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، “شەوی رابردوو لە ناوچەی زیونەی رۆژهەڵاتی شاری بەغداد کەسێک دەستڕێژی گوللەی لە خێزانەکەی کرد و دایک و باوکی کوشت و خوشکەکەی بریندارکرد و دواتر هەڵات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان توانرا هەر لە شاری بەغداد تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبەسەر چەکەکەشیدا بگیرێت کە هەوڵیدابوو لە زبڵداندا بیشارێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار بەردەوامە و پەڕاوی بۆ کراوەتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

16 ملیۆن دۆلار بۆ سیستەمی ئاگرکوژێنەرەوەی فڕۆکەخانەی بەغداد خەرجکراوە، بێئەوەی کاربکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا 16 ملیۆن دۆلار بۆ سیستەمی ئاگرکوژێنەرەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد خەرجکراوە، بەڵام…
Total
0
Share