حكومەتی هەرێم بۆ قەرزەكانی داشكاندنی 15% دەكات

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە ڕێژەی 15% داشكاندن بۆ سەرجەم ئەو قەرزانەی بكات كە لای هاوڵاتییانە و بڕیارەكە تاوەكو 20ی مانگی داهاتوو بەردەوامدەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بە ڕێژەی 15% داشكاندن بۆ سەرجەم ئەو قەرزانە دەكرێت كە لەلایەن هاوڵاتییانەوە لە حكومەت وەرگیراون.

ئاماژە بەوەش كراوە، بڕیارەكە پێشینەكانی خانووبەرە، سندوقی نیشتەجێبوون، هاوسەرگیری، قەرزی بچووك، كشتوكاڵ، پیشەسازی و گەشتیاری و تەواوی ئەو قەرزانە و لێخۆشبوونی تەواو بۆ سزاكانی دانەوەی پێشینەكانی دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەکانی نزیک لە چەکدارانی دیمەشق: هێزەکانی هەسەدە هەوڵی پێشڕەوی دەدەن بەرەو گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە چەکدارانی دیمەشق رایانگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەوڵی پێشڕەویدان بەرەو گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب.…
Total
0
Share