خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی دەستیپێكرد

خوێندكارێك لەكاتی تاقیكردنەوەدا فۆتۆ: ئێستا

خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستیپێكرد و وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕێنماییەكانی ئەنجامدانی ڕووندەكاتەوە.

بەپێی خشتەی پێشتر بڕیاردراوی وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ شەممە 20ی ئاب تاقیكردنەكان دەستیانپێكرد و تا یەكشەممەی داهاتوو 28ی ئاب ڕۆژانە بەردەوام دەبێت.

وەزارەتەكە ڕێنماییەكانی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی ڕاگەیاندووە و ئاشكرایكردووە بەهەمان ڕێنمایی و ڕێكاری خولی یەكەم دەبێت.

بەپێی ڕێنماییەكان بردنە ژوورەوەی هەر جۆرە ئامێرێكی ئەلیكترۆنی لەلایەن خوێندكاران، سەرپەرشتیار، بەڕێوەبەر و چاودێری هۆڵەكان بۆ ناو ناوەندەکانی تاقیکردنەوە قەدەغەیە، بەپێچەوانەوە ڕوودانی هەر حاڵەتێك بە هاوكاریكردنی گزی (غش) دادەنرێت.

هەروەها پێویستە پرسیاری تاقیكردنەوە لە خوێندكار وەربگیرێتەوە، هەر خوێندكارێك پەڕەی پرسیارەكان نەگەڕێنێتەوە نمرەی بۆ ئەژمارناكرێت.

 

بابەتی پێشتر

شەش یاریزانی یۆڤانتۆس توشی پێكان بوون

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتکردن لەسەر بەرپرسانی تاڵیبان درێژدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share