پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت پاشان  بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خیرایی با”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ چوارشەممە ناوچەکەمان نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەخۆوە دەبینێت، ئاستى دابەزینى پلەکانى گەرما بە تایبەت بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان (3-4) پلە وە لە ناوچە شاخاوییەکان (4-6) پلە نزم دەبێتەوە ماوەى ئەم نزمبوونەوەیە چەند رۆژێک بەردەوامى دەبێت”.

ئاشکراشیکرد، “لەگەڵ نزبوونەوەى پلەکانى گەرما پێشبینى کەمبوونەوەى تۆزو خۆڵ هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: دوای دەركردنی رێنماییەكانی بودجە نرخی یەك لیتر بەنزین هاوشێوەی عێراق بە 450 دینار دەبێت

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای دەركردنی رێنماییەكانی تایبەت…
Total
0
Share