دوو منداڵ بونەتە قوربانی.. تەقینەوەیەك لە كامپی قادیا ڕوویدا

دیمەنێكی پاش تەقینەوەكە

تەقینەوەیەك لە یەكێك لە خێوەتەكانی كامپی قادیا ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیكە برینداربوون.

كاتژمێر 10:00ی ئەمشەو لە كامپی قادیا، كە تایبەتە بە ئاوارە ئێزدییەكانی شەنگال، تەقینەوەیەك لە یەكێك لە خێوەتەكانیدا ڕوویدا.

پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، بەهۆیەوە دوو منداڵی تەمەن یەك ساڵ و نۆ ساڵ گیانیان لەدەستداوە، سێ كەسی دیكەش بریندارن كە برینەكانیان كاریگەرە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك.

لەسەر زاری سەرچاوەكانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانیشەوە وتی، هۆكاری تەقینەوەكە دیارنییە و لەلایەن ئەو هێزانەوە لێكۆڵینەوە دەكرێت.

كامپی قادیا دەكەوێتە سنووری قەزای زاخۆ و زیاتر لە سێ هەزار خێوەت و كەرەڤانە لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی ئەو پێشبینییانەی لەبارەی شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە لە ئارادان، تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئێزدییەکان لەگەڵ ئەو نەهامەتییانەی بەسەریاندا هاتووە پارێزگارییان لە کوردبوونیان کردووە

قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی چوارشەممە سووری ئێزدییەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، رایگەیاندووە، سەرباری ئەو کارەساتە گەورانەی بەسەریاندا هاتووە بەڵام…
Total
0
Share