شەش یاریزانی یۆڤانتۆس توشی پێكان بوون

هێشتا سەرەتای وەرزە بەڵام یانەی یۆڤانتۆس شەش یاریزانی بەهۆی پێكانەوە دووركەوتۆتەوە.

تیمی پزیشكی یانەی یۆڤانتۆس بڵاویكردۆتەوە كە شەش یاریزانیان بەهۆی پێكانەوە بۆ ماوەی جیاواز لە یاریگاكان دووردەكەونەوە.

هەریەك لە یاریزانان پۆنۆچی و چیزنی و دی ماریا و پۆگبا و ماكینی و كییەزا بەهۆی پێكانەوە بەشداری یارییەكانی داهاتووی یۆڤانتۆس ناكەن.

لەو شەش یاریزانە بە دڵنیاییەوە پێنجیان لە پێكهاتەی سەرەكی ئالێگری ڕاهێنەردا بەشداری دەكەن.

پێشبینی دەكرێت هەردوو یاریزان پۆگبا و كییەزا لە چاو یاریزانەكانی تر درەنگتر بگەڕێنەوە بۆ ناو یاریگاكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی تۆمارکرد

یانه‌ی یوڤانتۆس پێنجه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر سپیزیا ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی یوڤانتۆس…
Total
0
Share