شارەوانیی کەرکوک، تابلۆکانی ڕێنیشاندەری سەر شەقامەکانی شارەكەی بە چوار زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و توركمانی لە سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان دانایەوە.
دوای ئەوەی لایەنە کوردییەکانی کەرکوک ناڕەزاییان دەربڕی لە لابردنی زمانی کوردی لەسەر تابلۆکانی سەر شەقام و یەكتربڕ و شوێنە گشتییەكانی ناو شاری كەركوك، بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکوک بەڵێنی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی دا و سەرجەم ئەو تابلۆیانە لابران کە زمانی کوردییان لەسەر نەبوو.
لە دوێنێوە هەڵمەتی دانانەوەی تابلۆی نوێ دەستیپێكردووە و ئاماژە و ڕێنوێنییەكان بە زمانەكانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و توركمانی نووسراون، بەڵام ئەمجارە زمانی ئاشوری (سریانی) لەسەر تابلۆكان نییە.