دەزگای لوتكە: هیچ كۆچبەرێكی كورد و عێراقی لەنێو بەلەمە نقومبووەكەی یۆناندا نییە

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، هیچ كۆچبەرێكی كورد و عێراقی لەنێو یەختە نقومبووەكەی یۆناندا نییە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرباری بوونی مەترسییەكی زۆری ڕێگەكانی كۆچی نایاسایی و بیستنی نوقمبوونی دەیان بەلەم، بەڵام هاوڵاتییان پێداگیرن لەسەر كۆچكردن و پەنابردنەبەر وڵاتێكی دیكە بۆ گوزەرانێكی باشتر.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئەگەر چی لە زۆرێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاویانكردەوە گوایە ئەو بەلەمەی 10 ئەم مانگە لە نزیك دوورگەی كارپاتۆسی یۆنان نوقم بوو ژمارەیەك هاوڵاتیی عێراقی و هەرێمی كوردستانی تێدابووە و كە بێسەروشوێن بوون، بەڵام دوای بەدواداچوونێكی نوێنەرانی دەزگای لوتكە لە یۆنان، توركیا و باڵیۆزخانەی عێراق لە یۆنان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی یۆنان و توركیا هیچ بەڵگەیەك نییە بۆ پشت ڕاستكردنەوەی ئەو هەواڵانە كە كۆچبەرانی عێراقی و هەرێمی كوردستان لەو بەلەمەدا هەبوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، تائێستا بە هیچ شێوەیەك نە لە كۆچبەرە بێسەروشوێنبووەكان و نە لەكۆچبەرە ڕزگاربووەكان هیچ هاوڵاتییەكی عێراقی و كورد تۆمارنەكراون، وەك دەزگای لوتكە تەواوی ئەو هەواڵانە ڕەتدەكەینەوە و بەردەوامدەبین لە بەدواداچوونەكانمان.

بابەتی پێشتر

زمانی كوردی گەڕێندرایەوە بۆ سەر تابلۆكانی كەركوك

بابەتی دواتر

گەشتوگوزار: هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە مامەڵەی ئۆتۆمبێلدا هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە
دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتێكی توركمانی وەربگرێت

دادوەری لێكۆڵینەوە لە دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی وەربگرێت، كە هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە. محەمەد…
Total
0
Share