لە دوو ڕووداوی تەقەکردندا کچ و پیاوێک کوژران

ئێوارەی دوێنێ لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەکی گەلاوێژ، لە شاری هەولێر کچێک کوژرا، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس کچەکە لەلایەن باوکییەوە کوژراوە و هاوکات لەسەر لەوەرگاکانی کوێستانەکانی باڵەکایەتی شەڕ دروستبووە و کەسێک کوژراوە.

پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕووداوی کوشتنی کچەکە دەڵێت، “دوێنێ شەو لە گەڕەکی گەلاوێژ، کچێک بەناوی (ا .ر.ح) لەسەر کێشەی خێزانی لەلایەن باوکیەوە کوژراوە”.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، “کەمێک دوای ڕووداوەکە پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی تاوانەکە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە”.

هاوکات لە ڕووداوێکی تەقەکردنی دیکەدا لەسەر لەوەڕگاکانی کوێستانەکانی باڵەکایەتی، شەڕ لەنێوان خەڵکی بەرەکەیی، کە خۆشناون و بۆ مەڕ لەوەڕاندن دەچنە کوێستانەکە و دانیشتووی کۆنی ناوچەکە دروستبووە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە لە گوندی مژدەینانی ناوچەی باڵەکایەتی بووە و بەهۆیەوە کەسێک بەناوی “قەندیل مەحمودی تەمەن 36 ساڵ کوژراوە.

پەیوەست بە ڕووداوی کوشتن لە هەولێر بەپێی ئامارەکانی پۆلیس، لە سنوری پارێزگاکە لە ماوەی شەش مانگدا 34 حاڵەتی کوشتن تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش 31 حاڵەتیان ئاشکراکراون و ڕێژەی (ئینجاز) بۆ پۆلیس ٪91 بووە.

پۆلیسی هەولێر پێشتر ئەوەی ئاشکراکردووە، ڕووداوەکانی کوشتن، بە رێژەیەکی زۆر پەیوەستن بە کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتییەوە.

ڕووداوی شەڕەکەی باڵەکایەتی

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا دووەم ناسناوی یورۆی لە مێژوویدا بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چوار دەستگیركراوی دیكەی بادینان دادگایی دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share