دوو منداڵه‌ ونبووه‌ كورده‌كه‌ى یۆنان دۆزرانەوە و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێم

دواى حەوت مانگ دوو منداڵە‌ ونبووە کوردەکەى یۆنان دۆزرانەوە و دەگەڕێنرێنەوە ‏هەرێم.‏

پێش حه‌وت مانگ، دوو منداڵی كورد، لەکاتى هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە یۆنان، لە ‏ئاوەكانی نێوان توركیا و یۆنان لە دایك و باوكیان دابڕان.‏

دواتر دایك و باوكەكە لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دیپۆرتكرانەوە و دوو منداڵەكە بەتەنها لەو ‏وڵاتە مانەوە.‏

موسەننا ئەمین، كاندیدى ده‌رچووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كە لە خولی ڕابردوودا ‏ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكان بوو، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ‏کونسوڵخانەى عێراق لە یۆنان ئاگاداریانکردووەتەوە، ئەو دوو منداڵە دۆزراونەتەوە و ‏بڕیاره‌ ڕۆژی 13ی ئەم مانگە كاتژمێر 3:30 خولە‌كی بە‌رە‌بە‌یان لە‌ ڕێگە‌ی فرۆكە‌خانە‌ی ‏نێودە‌وڵە‌تیی ھە‌ولێرە‌وە‌ بگە‌ڕێنە‌وە‌ ئامێزی خانه‌واده‌كه‌یان.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین: ژمارەیەک دەرمانخانە سزادران و داخران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە، چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەک سزادران و داخران. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕیندا…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی خاوێنكردنەوە و پاراستنی شەقام و شوێنە گشتییەكان بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاریی سەرۆكایەتیی شارەوانی بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی شارەوانی هەڵمەتێكیان بۆ شەقامی (هەواری…
Total
0
Share