خواردنگەیەكی میلـلی لە کەلار سزادرا

خواردنگەیەكی میلـلی لە کەلار سزادرا و ڕاگەیاندنی قائیمقامیەت هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کەلار دەڵێت، “لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای کەلار شەو و ڕۆژ سەردان و پشکنین لە سنووری قەزای کەلار ئەنجامدەدەن، لەو چێوەیەدا لیژنەی ڤێتێرنەری قائیمقامیەت هەڵمەتێکی پشکنینیان ئەنجامدا”.

لە ڕاگەیەندراوی قائیمقامیەتی قەزای کەلاردا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، داخستنی خواردنگەیەك بەهۆی سەرپێچییەوە ڕاگەیەندراوە و ئەوە ئاشكراكراوە، “لە کاتی پشکنینی لەفەفرۆشی گەڕۆک لە سەرشەقام بە ناوی (عاصی) دەستیانگرت بەسەر بڕی (32) کیلۆ گۆشتی بەرازیلیی خراپبوودا، بەو هۆیەوە پسووڵەی سزادانی بۆ کرا و بەپێی ڕێنماییەکان سزادەدرێت”.

بابەتی پێشتر

مەترسیی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا ڕۆژانە ڕوو لە زیادبوونە

بابەتی دواتر

كنتاكی یان هەمبەرگر.. كامیان كەمتر زیانی تەندروستیی هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share