كنتاكی یان هەمبەرگر.. كامیان كەمتر زیانی تەندروستیی هەیە؟

شارەزایانی تەندروستی ڕێنمایی دەكەن بە دووركەوتنەوە لە خواردنە خێراكان تا ئەوپەڕی توانا، بەهۆی كەمی بەهای خۆراكییانەوە، جگەلەوەی هۆكارن بۆ قەڵەوی و نەخۆشییەكان، بەڵام ئەم خۆراكانە جیاوازن لەڕووی ئاستی زیانیان بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ.

زۆر كەس خواستیان لەسەر هەمبەرگر یان كنتاكی (مریشكی سوورەكراو) هەیە كاتێك دەیانەوێت ژەمێكی خێرا بخۆن، تەنانەت چێشتخانەی جیهانیی تایبەت بەو جۆرە خۆراكانە هەن كە لە وڵاتانی جیهاندا بڵاوبوونەتەوە.

ڕەنگە هەندێك بپرسن لەبارەی ئەوەی كامیان باشترن لەڕووی تەندروستییەوە، ئایا هەمبەرگرە كە بەشێوەیەكی گشتی لە بەشێك گۆشت و پارچەیەك پەنیر و هەندێك كاهو و كەچەب لەنێو دوو بەش سەموندا پێكدێت، یان پارچە مریشكێك كە لە ڕۆندا سووركراوەتەوە؟

بەپێی سایتی (mensjournal)، مریشك بەشێوەیەكی گشتی لەنێو ڕۆنی گۆڕاو یان ڕۆنی بەهایدرۆجین كراو سووردەكرێتەوە، ئەمەش واتە لەنێو ڕۆنی تەندروست-ی وەك زەیتی زەیتون یان زەیتی گوێزی هندی-دا سوورنەكراوەتەوە.

لەم چێوەیەدا ئیدارەی دەرمان و خۆراكی ئەمریكی لە ساڵی 2018دا هۆشداریدا لەو مەترسییەی دەكەوێتە سەر تەندروستی لە ئاكامی بەكارهێنان و خواردنی ڕۆنی گۆڕدراو.

زیاد خواردنی مریشكی سوورەكراو (یان كنتاكی) ئەگەری تووشبوون بە كۆلیستڕۆڵ زیاددەكات، سەرەڕای بەرزكردنەوەی فشاری خوێن بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی بەرزی سۆدیۆم لە ژەمەكەدا.

جگە لەو گیراوەیەی دەكرێت بەسەر مریشكەكەدا و زیاتر لە ئاری سپی پێكدێت، ڕیشاڵ و سەرچاوە خۆراكییەكانی كەمە.

لەو سۆنگەیەوە شارەزایانی تەندروستی پێیانوایە خواردنی هەمبەرگر كەمتر زیانی هەیە بەراورد بە كنتاكی، ئەگەرچی ئەوەی یەكەمیان لە گۆشت دروستكراوە و سەمون و پەنیری لەگەڵە.

پێویستە ئەوەش بزانرێت ئەوانەی خواستیان لەسەر ژەمە خێراكانە تەنها بە مریشكە سوورەكراوەكە یان هەمبەرگرەكەوە ناوەستن، بەڵكو پەتاتەی سوورەكراو (فنگر) و خواردنەوە گازییەكانیش بۆ ژەمەكەیان زیاددەكەن، بەمەش ژمارەیەكی زۆری كالۆری لە ژەمێكدا دەخۆن. بۆیە باشترین ڕێگا وەك شارەزایان ئاماژەی پێدەدەن، دووركەوتنەوەیە لە ژەمە خێراكان، یان كەم خواردنیانە.

بابەتی پێشتر

خواردنگەیەكی میلـلی لە کەلار سزادرا

بابەتی دواتر

وڵاتێكی تری ئەوروپی گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ بۆ كوردستان دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share