تەندروستیی جیهانی: بەمجۆرە کۆرۆنا کۆتاییپێدێت

لەگەڵ نزیکبوونەوەی دوو ساڵ تێپەڕبوون بەسەر تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی کۆرۆنادا، تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس ئاشکرایکرد، دەتوانرێت کۆتایی بە کۆرۆنا بهێنرێت ئەگەر جیهان ویستی لەسەر هەبێت، ئەویش بە گرتنەبەری سەرجەم هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، جەختیشیکردەوە کە دادپەروەری بکرێت لە دابەشکردنی ڤایرۆس لە جیهاندا.

بەرپرسەکەی تەندروستیی جیهانی لە کۆنگرەی بەرلین ڕایگەیاند، “دەتوانرێت کۆتایی پێبهێنرێت ئەگەر بمانەوێت، سەرجەم ئامرازەکانی ڕێگریکردن لە مانەوەی کۆرۆنا لەبەردەستماندان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەداخەوە وڵاتانی جیهان بە ژیری و بەپێی پێویستیی دۆخەکە ئەو ڕێکارانە ناگرنەبەر، جەختیکردەوە ئێستا کە هەفتانە نزیکەی 50 هەزار گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆماردەکرێن ناتوانرێت ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵبکرێت.

گیبریسوس ڕایگەیاند، پێویستە وڵاتانی جیهان تا کۆتایی ئەمساڵ 40%ی دانیشتووانەکانیان ڤاکسینبكەن و تا ناوەڕاستی ساڵی 2022ش 70%ی دانیشتووانی جیهان ڤاکسین وەربگرن.

بەپێی وتەی بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەو ئامانجە بەدیدێت ئەگەر بەرپرسانی وڵاتانی جیهان لێدوانەکانیان بکەن بە کردار.

باسی لەوەشکرد وڵاتانی کۆمەڵەی بیست پێویستە لەڕێگەی سندوقی کۆڤاکسی جیهانی و سندوقی ئەفریقی بۆ ڤاکسینەکان، ڤاکسین بگەیەننە وڵاتانی ئەفریقا و وڵاتانی هەژار تاوەکو دادپەروەری لە دابەشکردنی ڤاکسینەکەدا هەبێت.

بابەتی پێشتر

لەسەر كوشتنی منداڵێكی ئێزدی ژنە داعشێكی ئەڵمانی بە زیندانیكردن سزادەدرێت

بابەتی دواتر

ئایا دەزانیت پێنج ئەندامی ناپێویست لە جەستەتدا هەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share