بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەواوە مەترسیی گواستنەوەی ڤایرۆس لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ زیاددەكات

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكرد، بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەوا لە جیهاندا پێشبینیدەكرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكان تا ساڵی 2070 زیادبكاتـ، هۆشداریدەدرێت  بەو هۆیەوە گواستنەوەی ڤایرۆس لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ زیادبكات.

ئاماژە بەوە كراوە، مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆس لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ پێشتر لە چەند وڵاتێكی كیشوەرەكانی ئەفریقا و ئاسیا هەبووە و تۆماركراوە لەوانە ئیبۆلا و ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە توێژینەوەكەدا ئاشكراكراوە، پسپۆرانی بواری تەندروستی و ژینگە كۆكبوون لەسەر مەترسییەكانی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانكاریی كەشوهەوا كە هۆكارن بۆ زیاتر دەركەوتنی ڤایرۆسە نوێیەكان لە جیهاندا و بەتایبەت تا ساڵی 2070.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەو كەسەی دوای ڤاكسین توشی ئیفلیجی بووە، ڕاپۆرتی داوە بە بەغداد

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەیەکی زانستیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون…
Total
0
Share