یانەی مانچستەر یونایتد ڕەتیكردەوە هەڕەشەی لە ڕۆناڵدۆ كردبێت بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی، بەڵام لە هەڵسوكەوتی یاریزانە پورتوگالییەكەش دڵتەنگن.
دوێنێ سكای سپۆرت بڵاویكردەوە، كە ئیدارەی مانچستەر یونایتد هەڕەشەی لە ڕۆناڵدۆ كردووە كە ئەگەر زمانی جەستە و هەڵسوكەوتەكانی دوای یاریی نەگۆڕێت، گرێبەستەكەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
هەرزوو یانەی مانچستەر یونایتد ئەو هەواڵەیان ڕەتیكردەوە و جەخاتیان كردەوە لەوەی بەهیچ شێوەیەك هەڕەشە لە ڕۆناڵدۆ نەكراوە.
سكای سپۆرت پاش ڕەتكردنەوەكەی مانچستەر، دەستبەجێ هەواڵەكەیان لای خۆیان دیلیت كرد.
سەرباری ئەوەش، دەنگۆی ناڕازی لەنێو ئیدارەی مانچستەر لەسەر هەڵسوكەوتەكانی ڕۆناڵدۆ لە پاش شكستی یانەكەی هەیە.