(جەنگی درۆ) بۆ سووکایەتیکردن بە کریستیانۆ

نووسەر و میدیاکارێکی بەناوبانگی بەریتانیا، هێرشی توند دەکاتە سەر ئێریک تین هاگی ڕاهێنەر و ئیدارە و هاندەرانی یانەی مانچستەر یونایتد.

پێرس مۆرگان، نووسەری ڕۆژنامەی “زە سەن” و پێشکەشکاری ناوداری بەریتانیا، لە ستوونێکدا هێرشی توندی کردووەتە سەر ئێریک تین هاگی ڕاهێنەری هۆڵەندیی مانچستەر یونایتد و هەموو ئەوانەی بەشداربوون لە پرۆسەی سووکایەتیکردن بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی.

مۆرگان نووسیویەتی، “ئەوەی سووکایەتی پێدەکرێت باشترین یاریزانی مێژوو و مانچستەر یونایتدە، پاڵەوانی وڵاتەکەی و ئەفسانەیە، تین هاگیش پێشتر یاریزانێکی گەمژە و ئێستاش ڕاهێنەرێکی گەمژەیە، کاتێک دەیەوێت لە بارەی دیسپلین و بەرپرسیارێتییەوە وانەیەک بە کریستیانۆ بدات، دێت سووکایەتی پێدەکات، ئەوەش گەورەترین بێڕێزییە لەلایەن مانچستەر یونایتد و ڕایەڵەی هاندەرانەوە بە مێژووی خۆیان و یاریزانێک دەکەن کە مێژووی بۆ نووسیونەتەوە، ئەو بێڕێزییە بەکۆمەڵەی بەو ئەفسانە دەکرێت، بەڕاستی جێگەی شەرمە.”

بابەتی پێشتر

پێگولا ناسناوی گوادالاخارای بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

ئیسلامی فێرخوازی حەبیب بووە پاڵەوانی (UFC 280)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەك چانسی تر بۆ دێمبلی

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشلۆنە، داوای لە ئەلیمانی بەڕێوەبەری كارەكان و لاپۆرتای سەرۆك كردووە یەك چانسی تر بدەنە دێمبلی…
Total
0
Share