ڕۆناڵدۆ و تین هاگ کێشەیان هەیە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی چەند جارێک لە ژووری خۆگۆڕین و بە ئاشکرا و لەبەردەم یاریزانەکانی تردا وەڵامی تین هاگی ڕاهێنەری داوەتەوەو ناکۆکی هەیە لە نێوانیاندا.

ڕۆناڵدۆ پێیوایە تین هاگ مرۆڤێکی عینادە و ئەگەر پلانەکانی بگۆڕێت، ئەتوانن ئەنجامی باشتر بەدەستبهێنن، بەڵام ئەو سوورە لەسەر ئەوەى بەو شێوازەى خۆی یاریی بکات.

ڕۆناڵدۆ چەند جارێک دژی تین هاگ وەستاوەتەوە لە ژووری خۆگۆڕین و پێیوتوە کە ئەو پلانە هەڵەیە.

ڕۆژنامەى تایمز ڕاپۆرتێکی دووردرێژی لەسەر ئەو دۆخە بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بە کێشەکانی نێوان تین هاگ و ڕۆناڵدۆ دەدات.

تایمز دەڵێت تین هاگ ئەمجارە ڕێگری لە ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ ناکات و دڵخۆشیش دەبێت گەر یانەیەکی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بارسا و یوڤی گه‌یشتنه‌ قۆناغی 16 و گه‌وره‌کانی دیکه‌ش براوه‌ی گه‌ڕی چواره‌م بوون

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ پێکهاته‌ی یه‌ده‌گ هاوشانی…
Total
0
Share