دوای پێنج ساڵ دابڕان.. مورای یەکەم بردنەوەی لە کراوەی ئوسترالیا تۆمارکرد

ئاندی مورای، تێنسزانی بەریتانی لە یەکەم ڕووبەرووبوونەوەی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەستێرە ناوازەکەی بەریتانیا لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا ڕووبەڕووی نیکۆلۆز باسیلاشڤیلی جۆرجی بووەوە، یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە بردەوە.

ئەنجامی کۆمەڵەکانیش پێکهاتبوون لە (1-6)، (6-3)، (4-6)، (7-5)، (4-6)، کۆی گشتی یارییەکەش بۆ مورای قورسبوو، بە سێ کاتژمێر و 51 خولەک کۆتاییهات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، لە قۆناغی دووەمدا تێنسزانە بەریتانییەکە بەرامبەر تارو دانیاڵی ژاپۆنی یاریدەکات، کە بڕیارە پێنجشەممە یاریی نێوانیان ئەنجامبدرێت، هەروەها ئەم بردنەوەیە یەکەمین بردنەوەیە لە ساڵی 2017وە لە خولێکی گەورەی گراند سلامی وەک کراوەی ئوسترالیا تۆماریدەکات.

ئاندی مورای لەئێستادا پێگەی 113یە لە ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانی بواری تێنسی سەرزەوی، ئەوەش دوای دوورکەوتنەوەی لەبوارەکە بەهۆی پێکانە یەکلەدوایەکەکانەوە.

بابەتی پێشتر

‏(NBA) چیکاگۆ بوڵز بۆ جاری 15 دۆڕاندنی تۆمارکرد و فینێکس لوتکەی خۆرئاوای گرت

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید بۆندێکی گەورەی پێشکەشکراوە و هازارد ڕازی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانچینی؟ نەخێر، مامۆستا مانچینی..

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، ڕۆبێرتۆ مانچینی بڕوانامەی ماستەری بۆ زانستەکانی وەرزشی لەلایەن زانکۆیەکی ئیتاڵییەوە پێبەخشرا. دوای بەدەستهێنانی ناسناوی یورۆی…
Total
0
Share