كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێش یارییەكەی ئیشبیلیە

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە دڵخۆشە بەو پرۆژەیەی كە دەستیان پێكردووە و متمانەی بە یاریزانەكانیشی هەیە باشتر بن.

پێشیوایە دوای ئەو ئاستەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە بێرنابیۆ ئەنجامیانداوە، ئێستا دەتوانن ڕكابەری هەموو تیپێك بكەن.

پوختەی قسەكانی چاڤی:

سبەی یارییەكی كۆتایی ترمان هەیە ئەنجامی دەدەین، هەلێكمان لەبەردەمە ببینە دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا.

تیپەكەمان لە بێرنابیۆ دەریخست كە دەتوانێت ڕكابەری هەموو تیپەكان بكات، ئیشبیلیە لەوانەیە لە ئێستادا لە باشترین حاڵیدا نەبێت بەڵام ڕاهێنەرێكی بەتوانایان هەیە.

ئەوان بە باشی ڕاهێنان دەكەن.

لە كامپ نو یاریی دەكەین و پێویستمان بە هاندەرانە، پێموایە پشتگیرییەكی باش دەكرێین.

پێویستە سەرنجمان لەسەر خۆمان بێت، هیوادارین ئەنجامی یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید و سێلتاڤیگۆ لە سودی ئێمە بێت.

داوا لە یاریزانەكان دەكەم لەسەر هەمان شێواز یاریی بكەن، وەك چۆن لە بێرنابیۆ بەردەوام فشارمان دەكرد.

فاتی پێویستی بە كاتی زیاترە، دڵخۆشە و بە پێكەنینەوە ڕاهێنان دەكات

دڵخۆشم بەم یارییانە كە دەمخاتە ژێر فشارەوە و من كەسێكم حەزم بە ڕكابەری كردنە

یاریزانی زۆرم لەبەردەستە و پشوو بەوانە دەدەم كە زۆر یارییان كردووە

دێمبلی بەدڵخۆشی دەبینم لە بەرشلۆنە، لەوكاتەوەی من هاتوم وەك یاریزانێكی نمونەیی دەردەكەوێت، ڕای من زۆر ڕوونە، ئەو یاریزانێكی نمونەییە و دەتوانێت جیاوازی دروستبكات.

گاڤی و ئاراوخۆ دوو یاریزانی گرنگی ئێمەن، بە دڵنیاییەوە یانەكە هەوڵ بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكانیان دەدات.

من دڵخۆشم بەو پرۆژەیەی دەستمان پێكردووە، بەشێوەیەكی دروست دەڕۆین، ئاساییە لەداهاتوودا بدۆڕێین، بەڵام ئێمە متمانەی تەواومان بەخۆمان هەیە.

بابەتی پێشتر

ئاژانسی وزەی ئەتۆم لێکۆڵینەوە لە ژەهراویبوونی ڕوسیەکان لە چێرنۆبڵ دەکات

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی: دەتوانرێت بە داهاتی نەوت و ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران مووچە لە كاتی خۆیدا دابەشبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share