مێسی پاڵێوراوی سەرەكی باڵۆندۆری ئاشكراكرد

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی پێیوایە ڕكابەری تۆپی ئاڵتون یەكلایی بووەتەوە و كەریم بنزیمە براوەیە.

مێسی كە زۆرترین جار تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە، لە لیستی پاڵێوراوەكانی ئەمساڵدا دوورخراوەتەوە.

لەبارەی ڕكابەرەكانەوە، مێسی دوپاتیكردەوە كە پاڵێوراوی سەرەكی كەریم بنزیمەی فەرەنسییە و وەرزێكی نمونەیی بەڕێكردووە.

وتیشی: “لە ڕووی ژمارە و ئامارەوە كەریم بنزیمە ئاستێكی بەرزی هەبووە و ناسناوەكانی خولی ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگیشی بەدەستهێناوە.”

مێسی پێیوایە هیچ گومانێك نییە لەوەی تۆپی ئاڵتوونی ئەمساڵ بۆ كەریم بنزیمەی فەڕەنسی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share