زۆرینەی پارێزگاران بۆریس جۆنسن بە باشتر دادەنێن

بۆریس جۆنسن

ڕاپرسییەكی نوێ كە سایتی Opinium ئەنجامیداوە دەریدەخات زۆرینەی ئەندامانی پارتی پارێزگاران تائێستا بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی بەریتانیا بە باشتر دەبینن لە هەریەك لەو دوو كاندیدەی كێبڕكێ لەسەر پۆستەكە دەكەن.

بەپێی ناوەرۆكەكەی نزیكەی 63%ی ئەندامانی پارتەكە بۆریس جۆنسن بە باشتر دادەنێن بەراورد بە 22% بۆ لیز تراس-ی كاندید.

ڕاپرسییەكە دەریشیخستووە كە نزیكەی 68%ی ئەندامانی پارتی پارێزگاران دەنگیان بە بۆریس جۆنسن كردووە بەراورد بە 19% بۆ ریشی سوناك-ی كاندی دووەم.

پێشتر پارتی پارێزگاران لە بەریتانیا هەریەك لە ریشی سوناك و لیز تراس-یان وەك دوا دوو كاندید بۆ جێگرتنەوەی بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیران.

لە گەڕی دەنگدانی كۆتاییدا، ریشی سوناك 137 دەنگی بەدەستهێنا، لیز تراس 113 كورسی بەدەستهێنا.

جۆنسن لە 7ی حوزەیرانی ڕابردوو دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی پێشكەشكرد دوای دەستلەكاركێشانەوەی زیاتر لە 50 وەزیر و یاریدەری حكومی وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر سەرۆكایەتیكردنی حكومەت، بەڵام درێژە بەكارەكەی دەدات تا هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی حكومەت لە سەرەتای ئەیلولی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر خانەنشینێک لە سەرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ئاگرێكی گەورە لە كەنیسەیەكی میسر كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share