ناتۆ داوادەكات پشكنینی بەپەلە بۆ وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا بكرێت

ئەمینداری گشتیی ناتۆ داوا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەكات بەپەلە پشكنین بۆ وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا بكات.

یەنس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی لە بڕۆكسل-ەوە ڕایگەیاند، دەستبەسەراگرتنی وێستگەكە لەلایەن ڕوسیاوە، مایەی هەڕەشەیە بۆسەر سەلامەتی و ئاسایشی دامەزراوەكە، “مەترسی ڕوودانی ڕووداوی ئەتۆمی زیاددەكات”.

وتیشی، “پێویستە ڕێگە بە پشكنین بدرێت لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، لەگەڵ زامنكردنی كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی ڕوسیا”.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی روسیا ڕایگەیاند، سەردانی شاندنی ئاژانسەكە بۆ وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا كە دەكەوێتە باشووری ئۆكرانیا لەڕێی خاكی ڕوسیاوە، دەبێت دانوستانی لەسەر بكرێت.

بەپێی میدیاكانی ڕوسیا هەفتەی ڕابردوو هێزەكانی ئۆكرانیا سێجار وێستگە ئەتۆمییەكەیان بۆردومان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی ئەنجومەنی پێداچوونەوەی دەستووری ئێران: محەمەد موخبەر ئەرکی سەرۆکایەتی وەردەگرێت

وتەبێژی ئەنجومەنی پێداچوونەوەی دەستووری ئێران رایگەیاند، محەمەد موخبەر، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ئەرکی سەرۆکایەتی وەردەگرێت. وتەبێژەکە ئاماژەی…
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوری وه‌زیری پێشووى دانیمارك زیندانی ده‌كرێت

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوریی دادگایه‌كی دانیمارك سزای زیندانیكردنى بۆ وه‌زیری پێشووی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد. كه‌ناڵى”بی بی سی”ى…
Total
0
Share